بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی حەمدانییە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی حەمدانییە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئەیلول، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەبارەی ڕووداوەکەی حەمدانییەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.

دەقی پەیامەکە:

‎رووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانییە لە دڵەوە نیگەرانیكردین، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەم و لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و سەبوورییان پێببەخشێت.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبەشی ئازار و ماتەمی برینداران و كەسوكاری قوربانییەكانە و ئامادەیی خۆی بە هەموو یارمەتی و هاوكارییەك دەردەبڕێت.

‎خوای گەورە كۆچكردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفا بە برینداران ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا