ئەمریکا لە هەولێر دەکشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن بنکە سەربازییەکەی خۆی لە هەولێرەوە بۆ کوەیت دەگوازێتەوە ئەوەش لە کۆتایی ئەمساڵ ڕوودەدات.

ماوەیەکە پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق سەریهەڵداوە، هەندێک بۆچوون هەیە پێیوایە ئەمریکا لە هەولێر ناکشێتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “ئەخبار”ی لوبنانی کە لە زاری سەچاوەیەکی یاوەری قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ سەردانەکەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدراوە، جگە لە ڕاهێنەرە ئەمریکییەکان ئەویش لەسەر داوای عێراق و بە ژمارەیەکی سنوردار، هیچ هێزێکی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق نامێنێت.

ڕۆژنامەکە زانیاریی زیاتری ئاشکراکردووە و دەڵێت “ئەمریکا بنکە سەربازییەکەی خۆی لە ئەنبار کە عەین ئەسەدە بۆ ئوردن دەگوازێتەوە، ئامانج لەو کارەش پاراستنی زیاتر ئیسرائیلە کە هاوسنوری ئوردنە، هەروەها بکەی سەربازیی هەریر کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان، بۆ کوەیت دەگوازێتەوە”.

ساڵی 2008 ئەمریکا و عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ساڵی 2011 ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و دواتریش کشایەوە، بەڵام هاتنی چەکدارانی داعش بۆ عێراق، وایکرد دووبارە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ عێراق.

بنکەی سەربازیی هەریر بە 115 كیلۆمەتر دوری، بە نزیكترین بنكەی ئاسمانی ئەمریكا لە سنوری ئێرانەوە دەژمێردرێت.. فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر 65 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە و پێشتریش فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش بەکاریانهێنابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا