پۆڵەتیک پرێس
دوای دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەسەر راسپاردە و فەرمانی موقتەدا سەدر لە شاری بەغدا بڵاوە بە هێزی ئەمنی كرا
بەپێی زانیارییەكان بارودۆخی بەغدا نائارامی پێوەدیارە و لەو چوارچێوەیەدا هێزی ئەمكنی لە تەواوی شارەكەدا بڵاوە پێكراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عێراق پەسەند كرد.
دوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق و نیشاندانی رەزامەندی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان، موقتەدا سەدر زۆربەی دام و دەزگاكانی سەر بە رەوتەكەی خۆی داخست.