ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە مووچەکانیان وەردەگرن.

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوکراوەتەوە ، ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی نیسان)، مووچەی مانگی شوباتی هێزی زێڕەڤانی، هێزی بەرگری و فریاكەوتن، یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، سەرۆكایەتی هەرێم دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و ئەگەرەکان بۆ دەست پێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بەهێزن.

جێی ئاماژەیە، د. بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاندبوو، “دوای چەندین سەردان و پەیوەندی بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ تێگەیشتین لەوەی ناردنی موچـەی مانگی سێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەستـە بە هەماهەنگی وەفدی هەرێم لەگـەڵ بەغدا و  ئەگەر کارئاسانی و هاوئاهەنگی بکرێت، بەغدا پێش جەژن لەهەفتەی داهاتوو موچەی مانگی سێ دەنێردرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا