بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت و دواناخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند رایگەیاند: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ پێشنیارێک بۆ دواخستنی نەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی نیسانی 2024)، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، “هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و هیچ پێشنیارێک بۆ دواخستنی نەکراوە”.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان جیاواز لە جارەکانی پێشوو، بەبێ 11 کورسیی کۆتاکان بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەدەچێت کە ئەمەش ناڕەزایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوای دواخستنی هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە میکانیزمی بەڕێوەچوونی دەکەن.

رۆژی 21ـی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمبکاتەوە و 11 کورسیی کۆتایی پێکهاتەکانی تورکمان و کەمینەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە ‘نادەستووری’ دانا.

رۆژی 3ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسوومی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەرکرد و رۆژی 10ـی حوزەیران/6 ی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا