کۆمسیۆن بۆ پارتی: سەرۆک کۆمار دەستوەردانی لە کورسیەکانتان نەکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی کانونی یەکەم کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری درێژکردنەوەی تانەکان و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی دادوەری لە کارەکانیدا ڕەتکردەوە، وەک وەڵامێکبۆ پارتی دیموکراتی کوردستان

لەپاش ئەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە رایانگەیاند گۆرانکاری لە کورسیەکانی دوان لە کاندیدەکانیان دەستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری تیدایەو ئەوان هۆکار بوون بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تانەدان و گۆرانکاریەکە، کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە، کە ئەوان سەربەخۆیی خۆیان پاراستووە، بڕیارەکانیان بە ئەنقەست گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، هەموو ئەندامەکانیان نوێنەرایەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراقی دەکەن، بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە پلەو پێگەیان لە وڵاتدا.

ئاماژەیان بەوەشدا، هیچ بڕیارێک لە لایەن کۆمسیۆنەوە نەدراوە، بە ناوی درێژکردنەوەی ماوەی تانەکان، چونکە ماوەی یاسایی دیاریکراوە، نە کۆمسیۆن نە کەسیتر دەسەعلاتی ئەوەی نیە ماوەکە درێژتر بکاتەوە، بەڵام ڕێگەی داوە بە کاندیدەکان لە ماوەی 3 ڕۆژدا کە ماوەیەکی یاساییە تانەکانیان بدەن بە کۆمسیۆن بۆ سەلماندنی داواکارییەکانیان، ژمارەی داواکارییەکانیشیان هەزارو 436  دانە بوو.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە ئاماژەی بە بونی دەستوەردانی سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری کردوە لەکارەکانی کۆمسیۆندا، ئەوەی بە تەواوی ڕەدکردۆتەوەو کە هیچکام لە سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری دەستیان خستبێتە کارەکانی کۆمسیۆنەوە و جەختی لەوە کردۆتەوە ئەوان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی سەربەخۆیی کۆمسیۆن و تەواوی کاروبارەکانی بوون نەک ئەوەی خۆیان دەستوەردان بکەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک