بەنزینەكەی بەغدا گەیشتە سلێمانی و دەست بەفرۆشتنی كرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، دوای گەشتنی بەنزینەكەی بەغدا لە ئێستادا لە چوار وێستگە ئەو بەنزینە بە شۆفێران دەفرۆشرێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، بڕی ١٤٠ هەزار لیتر بەنزین گەیشتوەتە پارێزگای سلێمانی و لە ئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ لەوەی بەغدا بە ٦٩٠ دینارە دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەو بەنزینەی نێردراوە لە چوار وێستگە لە پارێزگای سلێمانی دەفرۆشرێت و بڕیاروایە كە لە رۆژانی ئایندەدا بڕەكە زیاتر بكرێت.

ناردنی ئەم بەنزینە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕی ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزین دەگاتە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و لە رۆژانی داهاتوشدا بڕەكە بۆ یەك ملیۆنێك لیتر زیاد دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا