33 ساڵ بەسەر راپەڕینی جەماوەریی شاری کەرکووک تێپەڕدەبێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 20ـی ئادار، کە هاوکاتە لەگەڵ هاتنەوەی ساڵی نوێی نەتەوەیی کوردی و یەکەم رۆژی وەرزی بەهار، 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی جەماوەریی شاری کەرکووک تێپەڕدەبێت.

33 ساڵ پێش ئێستا و بەدیاریکراوی لە رۆژی 20ـی ئاداری 1991، جەماوەری شاری کەرکووک بە هاوکاری و پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگە توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی حزبی بەعس بهێنن و هێزە ئەمنییەکانی بەعسیان لە شارەکە دەرکرد.

ئازادکردنی شاری کەرکووک، پاش ئازادکردنی هەریەکە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک هات.

راپەڕینی شاری کەرکووک بۆ دەسەڵاتی حزبی بەعس تا رادەیەک شۆکهێنەر و پێشبینینەکراو بوو، چونکە بەدرێژایی ساڵانی دەسەڵاتی ئەو حزبە لەو شارە، پرۆسەی تەعریب و راگواستنی زۆرەملێی کورد لە شارەکە گەیشتبووە لووتکە و هێزێکی زۆری ئەمنیی و سەربازیی حزبی بەعس لە شارەکە جێگیرکرابوو.

هێزەکانی پێشمەرگەری کوردستان بەهاوکاریی و هەماهەنگیی شانە رێکخراوەییەکانی پێشمەرگە لەو شارەدا، هاوشانی هاوڵاتییان توانیان تەواوی دەسەڵاتی حزبی بەعس لە کەرکووک رابماڵن و ئێوارەی هەمان رۆژ ئاگری نەورۆزیان لە شارەکە کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا