نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری رێككەوتنی بەریتانیاو یەكێتی ئەوروپا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 11 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 9 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەفتەی رابردوو یەكێتی ئەوروپاو بەریتانیا رێككەوتن لەسەر بەردەوامی بازرگانی نێوانیان، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی نەوت دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا