پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاكیی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 43 بڕیاری دەستگیركردن و ئامادەبوون لە بەردەم دادگا بۆ گەورە بەرپرسانی وڵات دەركراون.
رۆژی چوارشەممە، 08-03-2023، فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لایەنە دادوەرییەكان لە یەك تاوەكو 28-02-2023 دا، 43 بڕیاری دەستگیركردن و ئامادەبوون لەبەردەم دادگایان دەركردووە لە بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەكانی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە و رەوانەی دادگا كراون. دەشڵێت، 37یان بەرپرسی پلە باڵان.
بەپێی دەستەی دەستپاكیی عێراق؛ شەش لەو بەرپرسانە دەستگیركراون و 37یشیان بڕیاری ئامادەبوون لەبەردەم دادگایان بۆ دەرچووە.
لە ناو ئەوانەی بڕیاری دەستگیركردن یان ئامادەبوون لە بەردەم دادوەریان بۆ دەرچووە، پێنجیان پەرلەمانتاری خولی ئێستا و یەكێكیان پەرلەمانتاری خولی پێشوو، هەروەها پێنج وەزیری پێشوو، دوو بریكاری وەزیری ئێستا هەن.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت: بڕیاری دەستگیركردن و ئامادەبوون لە بەردەم دادگا بۆ دوو پارێزگاری پێشووتر، 7 بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، 11 بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، بەڕێوەبەرێكی گشتیی پێشووتر، لەگەڵ سێ ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەركراوە.