وەزاەرتی ناوخۆ رادەستكردنەوەی سیاسەتمەدارێكی توركیا رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە (عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردرابێتەوە تورکیا.

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی پەکەکە بڵاویانكردەوە، ئاسایش سیاسەتمەدارێکی خەڵکی باکووری کوردستانی، کە لەژێر فشارەکانی دەوڵەتی تورک هاتبووە باشووری کوردستان، دوای 19 مانگ لە زیندانیکردنی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردەوە.

لە برانبەردا وەزارەتی ناوخۆ لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت “ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا