پەرلەمانی ئەوروپا سەپاندنی سزا بە سەر توركیادا تاووتوێدەكات

پۆڵەتیك پڕێس:

كوستاس مافریدس ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند، داوای سەپاندنی سزا كراوە بەسەر توركیادا بەهۆی چالاكییەكانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، نەگەیشتن بە ئەو بڕیارەش زیان بە یەكێتی ئەوروپا دەگەیەنێت.

مافرێدس بە كەناڵی سكای نیوزی وت: پەرلەمانی ئەوروپا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا گفتووگۆ دەستپێدەكات لە بارەی پێداچوونەوە بە رووداوەكانی ناوچەكەدا بە ئامانجی گەیشتن بە بڕیارێك دەربارەی دوژمنكارییەكانی توركیا لە خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست.

ناوبراو وتی: سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا كۆدەبنەوە بۆ گفتووگۆكردن لە بارەی گەیشتن بە بڕیارێك دەربارەی دوژمنكارییەكانی توركیا لە خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست ‌و لە ناوچەكە بە گشتی.

یەكێتی ئەوروپا هەڕەشەی لە توركیا كرد بە سەپاندنی سزا بە سەریدا پێش چەند رۆژێك لە حاڵی نەگرتنەبەری رێوشوێنی ئاشتیانە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكەی لەگەڵ یۆنان لە دەریای نێوەڕاست و بەردەوامی توركیا لەسەر دەرهێنان و گەڕان بە دوای غاز لە دەرەوەی ناوچەی ئاوە هەرێمییەكان.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، بە داخەوە هیچ هەڵوێستێك نییە تا ئێستا، بڕیارێكی هاوبەش دژی توركیا هەوڵێكی زۆری دەوێت، بەڵام لە حاڵی نەگەیشتن بە بڕیارێكی هاوبەش دژی ئەردۆغان گەورەترین زیانمەند یەكێتی ئەوروپا دەبێت نەك وڵاتانی ئەندام.

ناوبراو دەڵێت: ئەمە پرسێكی ئەوروپییە لەسەرمانە چارەسەرێكی بۆ بدۆزینەوە، دەبێت بڕیار لەسەر ڕۆڵی جیۆسیاسی بدرێت لە دەریای ناوەڕاست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا