پۆڵه‌تیك پرێس:
توركیا جگه له‌ئه‌نجامدانی پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی عه‌فرین، ماندووبونی جوتیاره‌كان به‌ناوی به‌رهه‌می توركیاوه ده‌فرۆشێته‌وه.
میدیای ئۆپۆزسیۆنی توركیا ڕۆژی هه‌ینی ئاشكرایكرد، نوێنه‌ری ده‌سته‌ی كشتوكاڵی توركیا چوه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ساغكردنه‌وه و فرۆشتی 90 تۆن زه‌یتی زه‌یتون به‌ناوی به‌رهه‌می ناوخۆیی توركیاوه.
میدیای ئۆپۆزسیۆنی توركیا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت به ئه‌مریكای بفرۆشێت به‌رهه‌می ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یان نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می دزراوی جوتیارانی عه‌فرینه.
چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه سه‌ر به‌توركیان و ئێستا له عه‌فرینن، جوتیاره‌كانیان ناچاركردووه سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی توركیا بكرێت.
ئۆناڵ چفیكوز، ئه‌ندامی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په) له‌په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڵێت، “میلیشیاكانی سه‌ر به‌توركیا دارزه‌یتوونه‌كانی عه‌فرین له‌خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كه‌یان ده‌دزن”.
برنارد گول، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید نهێنییه‌كی دیكه‌ی ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت، توركیا زه‌یتی زه‌یتوونی عه‌فرین به‌ناوی به‌رهه‌می توركیاوه به یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌فرۆشێت.