پەكەكە: تورکیا لە هێرشە ئاسمانیەکاندا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویكرده‌وه‌، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە گورزی قۆرسی لەلایەن گەریلاکانی ئازادیەوە بەردەکەوێت، بە چڕی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان دەکات. لە هێرشی ئاسمانیدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت، بەڵام زیان بەر باخ و ڕەزی گوندنشینان کەوتووە و ئاگر کەوتوەتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه‌

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:
“لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین”

٢٩ی تەمووز کاتژمێر لە ١٦:٢٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی سلێمان، هێزەکانمان بە چەکی قۆڕس چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا گورز لە ئامانجەکان وێشێنرا و چالاکی سەرکەوتوانە ئەنجامدران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەبەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت و گورزی گەورەی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بەردەکەوێت، بە بۆردومانی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەڵام هێرشەکان وەک هەموو جارێک بێئەنجام بوون، خەڵکی ئێمە لە باشوری کوردستان بە شێوەیەکی جددی زیانی بەرکەوت، زیان بەر باخ و ڕەزی هاوڵاتیان مەدەنی کەوتووە. ئەو هەواڵانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رێگەی میدیاکانەوە بۆ بانگەشە بەکاری دەهێنێت راست نین. لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

زانیارای فراوان لەبارەی هێرشەکانەوە بەم شێوەیەیە:

٢٩ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر ١١:٤٠ – ١٧:٣٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی گردی سوری ئاڤاشین بە بۆردومانکران.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ – ٠٠:٣٠ لە هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرەکان لە هێڵی قەشوریان گەڕان.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر ٠٠٠:٠٠ گۆڕەپانی ساجاری زاپ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠١:١٥ – ٠١:٣٠ گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٩ی تەمووز لەنێوان ٠١:٢٢ – ٠١:٢٥ هەرێمی بەرگارێی ئامێری و گوندەکانی بلمەندی دینارتێی سەر بە ئاکرێ و گوزێ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٩ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ١٢:٣٠ – ١٣:٤٠ و ٢٢:٤٥ – ٠٠٠:٤٥ لە هەرێمی قەندیل، گردی زەرگەلێ، دۆڵی زەرگەلێ، گردی ساڤاش، دۆڵی شەهیدان، گردی هیوا، گەلی بالایان، گردی بالایان، دۆڵی بەدرانان، بێپالان، گوندی سورەدێ، گلگامێش، دێرەش و بەردەقاشۆ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران. بەهۆی بۆردومانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و رەز و باخی وەلاتیان کەوت و ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا