ڤاكسین دەگاتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی دوو شەممە یەكی ئازار یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە 50 هەزار ڤاكسینە لە چینەوە بگاتە عێراق، دوای گەشتنیشی بەشێكی دەگاتە هەرێم.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردبوو، بۆ گەشتنی ڤاكسین دوو فڕۆكە دەنێرنە چین لە ئێستاشدا فڕۆكەیەكیان لە وڵاتی چینەو دوای گەشتنی ئەو فڕۆكەیە فڕۆكی دووەمیش دەنێرنە چین.

لەلایەكی دیكەوە عێراق جگە لەو ڤاكسینەی وڵاتی چینن هاوكات زیاتر لە دوو ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لە هەریەكە لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەمریكاوە هاوردە دەكات.

بەشێك لەو ڤاكسینانە وڵاتان دەیدەنە عێراق تاوەكو لە قۆناغی یەكەمدا ئەو كەسانەی لە هێڵی پێشەوەی روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكەن بكوترێن.

بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی هەرێم لە كاتی گەشتنی هەر جۆرە ڤاكسینێك بۆ عێراق بەپێی ژمارەی دانیشتوان هەرێمیش پشكی دەبێت و بەشێك لە ڤاكسینەكەی بۆ دەنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا