لە هەرێم بڕیاری بەكارهێنان و دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری بەكارهێنان و دابەشكردنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان دەرچووە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بە فەرمی بڕیاری دابەشكردن و پێدان و بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنای جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm) ی چینی داوەو لەئێستاوە لەلایەن سەنتەرەكانی وەرگرتنی پێكوتە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانەوە دەتواندرێت بەكاربهێنرێت.

دەشڵێت، “وەكو قۆناغی یەكەم ڤاكسینەكە بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەكاردەهێنرێت كە لە هێڵی پێشەوەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڤاكسینەكە بەشێوەی بەخشین لەلایەن كۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی كوردستان دابینكراوە، دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و ڕێكارەكانی دەستنیشانكراو.

دڵنیایش دەدات لەوەی، بەردەوام دەبن لەدابینكردنی بڕی زیاتری ڤاكسین بە پاڵپشتی و ڕەزامەندی سەرۆكی حكومەت و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا