بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ماوەی نێوان ژەمەكانی ڤاكسین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی لەبارەی ماوەی نێوان ژەمی یەكەم و دوەمی ڤاكسینی كۆرۆنا دەركرد و رایگەیاند، بڕیاردراوە دوای تێپەڕبونی 56 رۆژ بەسەر ژەمی یەكەم، ژەمی دوەمی دوەم بۆ هاوڵاتیان بەكاربهێندرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە پشت بەستن بە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رازیبونی لیژنەی باڵای راوێژكای تایبەت بە نەخۆشی كۆرۆنا، هەروەها پاڵپشت بۆ كوتانی زۆرترین ژمارە لە هاوڵاتیان كە ئەم ڤاكسینە دەیانگرێتەوە بەژەمی یەكەم لە ڤاكسینی فایزەر هاوشێوەی وڵاتانی جیهان بڕیاردرا لە رۆژی 1-9-2021 ماوە لەنێوان هەردو ژەمی ڤاكسینی فایزەر هەشت هەفتە دەبێت واتە 56 رۆژ لەبری ئەوەی سێ هەفتە بێت.

هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، پێدانی ژەمی دوەم لەڤاكسینی فایزەر بۆ ئەو كەسانەی پێشتر ژەمی یەكەمیان وەرگرتوە لەكاتی خۆیدا دەبێت كە پێشتر بۆیان دیاریكراوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا