لە بنکە و نەخۆشخانە حکومییەکان داشکاندنی %100 بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داشکاندنی %100 بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرێت لە بوارەکانی چارەسەر، پشکنین و نەشتەرگەری، هاوکات هەوڵێکیش هەیە بۆ پێدانی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەو چینەی کۆمەڵگا.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد، لەماوەی ڕابردوودا کۆنوسێکی هاوبەش لەنێوان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزیری تەندروستی واژۆکردووە و بەپێی ئەم کۆنووسە کەسوکاری شەهیدان لە هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییە حکومییەکان داشکاندنی %100یان بۆ دەکرێت.

دەشڵێت، خزمەتگوزارییەکان بوارەکانی چارەسەر و پشکنین و نەشتەرگەری دەگرێتەوە لە تەواوی بنکە و نەخۆشخانە حکومییەکان، لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش بەرێژەی %50 داشکاندن بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، بڕی زیاتر لە 19 ملیار دینار قەرزی کرێی خوێندنی چەند ساڵێکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان داوەتەوە و بەردەوامیشن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و هەوڵێکیش هەیە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی لە جێی پێدانی زەوی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دروست بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا