قائیمقامیەتی سلێمانی حەوت کافتریا و شوێنی بلیارد دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە حەوت کافتریا و شوێنی بلیارد لەشاری سلێمانی داخران.

ئەمڕۆ سێشەممە19ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” بەهۆی رێگەدان بە هاتنەژورەوەی کەسانی خوار تەمەن 18ساڵ و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکان حەوت شوێنیان داخست تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبن”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شوێنانەی داخراون بریتین لە، ئەکسەرای لە بەختیاری، شەوانی ڕاپەڕین لە راپەڕین، ئاغا٢ لە ڕاپەڕین، ئاغا٣ و فۆڕیو و گەنجانی تاڤگە لە نزیک پۆلیسی نەوجەوانان و لەیک لە بەختیاری.

ڕوونیکردەوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەکان لەو شوێنانەدا کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ هەبووە، کە ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا