ئاسایشی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژووی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژووی (ئاسار) ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە10ی تشرینی یەکەم، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند سێ کەسیان دەستگیرکرد، کە هەستابوون بە مامەڵەکردنی چەند پارچەیەکی ساختە لەشێوەی ئاسار.

ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی، ڕۆژی 18/9/2023 بە هەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان سێ تۆمەتباری مەمەڵەکاری پارچەی ساختەی شوێنەوار دەستگیربکەن.

ڕوونیکردەوە، پارچە شوێنەوارەکان پێکهاتبوون لە سێ بەش، کتێبێکی مێژووی، کە بەنوسینی (عیبری) بەهەڵە نوسرابوو، لەگەڵ دوو پارچەی دیکە کە سەرجەمیان ساختە بوون و لەشێوەی ئاساردا دروستکرابوون.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی (24)ی شوێنەوار تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا