پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی بەردەوامە و هەڵمەتی نەمام رواندن لەدوو پرۆژەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەچوارچێوەی پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستاندا، هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامە و لە رۆژی ژینگەی كوردستان دا هەڵمەتی نەمام رواندن لەدوو پرۆژەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەو مەبەستەش لەرۆژی ژینگەی كوردستاندا، رۆژی یەك شەممە 16_4_2023، هەڵمەتی نەمام رواندن لەدوو پرۆژەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە ئەوانیش:

1. هۆبەی دارستان و پاوانی پیرەمەگروون، سەعات 10:30ی سەرلەبەیانی لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-پیرەمەگروون.

2. پرۆژەی دارستانی دەربەندبازیان، سەعات 12:30 ی نیوەڕۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا