سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی چەند زانیارییەکی وورد لەرێگەی پۆڵەتیک پرێسەوە دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانیی سلێمانی لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێس کۆمەڵێک زانیاریی وورد سەبارەت بە تاپۆکردنی زەوی و خانووەکانی ناو شاری سلێمانی و گووندەکانی دەورووبەری دەخاتەروو و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتییان کە “لەخۆیانەوە زەوی نەکڕن و بیکەن بە خانوو”.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی دووەم، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەکاتی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکانی شاری سلێمانی و دەورووبەری، لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا رایگەیاند، هەڵمەتێکی چاندنی 239 نەمام بەبۆنەی 239هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی دەستیپێکردووە.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ووتی، “پلان و بەرنامەی زۆر داندراوە بۆ بەرزراگرتنی یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی پرۆژەی سەوزکردنی جەزرە وەستی (سەوزایی نێوان شەقامەکان) شەقامی 60 و چاندنی 70 نەمام لە قۆری و پیاڵەکەی سەرچنار و سەوزکردنی پردی کۆبانی و خاڵەشەهاب و دەروازەی عەربەت، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

لەیلا عوومەر راشیگەیاند، بێجگە لە پلانەکانی شارەوانی سلێمانی بۆ یادکردنەوەی یادی دامەزراندنی ‘شاری شاران’، هەریەکە لە پارێزگای سلێمانی، هۆڵی رۆشنبیری و هەروەها چەند مەراسیمێکی دیکەش بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە هەڵمەتەکانی شارەوانی سلێمانی بۆ تاپۆکردن و جیاکردنەوەی ئەو زەوییانەی کە دەکەونە سنووری دەرەوەی شاری سلێمانی و گوندەکانی دەوروبەری، لەیلا عوومەر روونیکردەوە: “دوو یاسا هەیە لەبارەی تاپۆکردنی زەویی و خانووەکانی ناو گوندەکان ئەوانیش یاساکانی؛ ژمارە 12ـی ساڵی 2012 و یاسای ژمارە 3ـی هەموارکراوی ساڵی 2019یە”.

سەرۆکی شارەوانی روونیشیکردەوە، هەندێک لە زەوییە زیادەڕۆکان لەناو شارن وهەندێکیشیان لە دەرەوەن، بەپێی نەخشەی کادسترۆی شارەوانی سلێمانی، رووبەری ئەم گووندانە 10-20 دۆنمە، بەڵام ئێستا گەیشتووە بە 500 دۆنم و فراوانبوونێکی زۆری تێدا روویداوە.

هەروەها وتیشی، گووندەکان بەپێی ئەو یاسایە بوون بە گەڕەک، بەڵام مەراسیمی هەندێک لەو گەڕەکانە تەواو نەبووە.

لەیلا عومەر روونیشیکردەوە، “لیژنە لاوەکییەکانی هەر 5 بەرێوەبرایەتیەکە لەگەل لیژنە ناوەندییەکەی ناو پارێزگا لەسەر خەتن ئەمە چۆن چارەسەرکەن کە خەڵک زەرەرمەند نەبێت”. وتیشی، “ئەم زەوییانە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بوو و خۆشبەختانە بڕیارەکەی بۆ دەرچوو بۆ فراوانکردنی سنووری ئەم گووندانە”.

وتیشی، “هەندێک لە هاوڵاتییان و خاوەن نوسینگەکان وا تێگەیشتبوون یەکسەر ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردن بۆیە هەڵدەستان بە جیاکردنەوە و فرۆشتنی ئەم پارچە زەویانە و رێگەیان دەدا بە خەڵک کە بڕۆن بیکەن بە خانوو و بە بیانووی ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای بۆ دەرچووە و تاپۆ دەکرێن”.

بەڵام سەرۆکی شارەوانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، ” دەبێت ئەوە بزانین ئەم نەخشەیە جارێ پەسەند نەکراوە دەبێت وەزیری ناوخۆ بەیاننامە بۆ ئەم نەخشەیە دەربکات دواتر دەگەرێتەوە بۆ کشتووکاڵ و ئەچێتە سەر نەخشەی کادسترۆ دواتر شارەوانی دەینێرێت بۆ تاپۆ بۆ ئەوەی بخرێتە ناو سنووری حەرەمی ئەو گوندانە ئەوکات هاوڵاتییان دەتوانن دەستبکەن بە درووستکردنی خانوو لەسەر ئەم زەوییانە”.

سەرۆکی شارەوانی بەڕوونی ئاشکرایکرد، سەرۆکی شارەوانی بەهیچ شێوەیەک بەرپرس نییە لە زەرەرو زیانی هیچ کەسێک کە سەربەخۆ خانوو لەسەر ئەو زەوییانە درووستبکات.

سەبارەت بە پرۆژەی پارکینگ و وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان لەبەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لەشەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی ئاشکرایکرد، “ئەوەی تا ئێستا هەیە ئەوەیە پرۆژەکە پێشکەشکراوە و دراسەی ووردی بۆ دەکرێت”.

بەپێی ووتەی سەرۆکی شارەوانی، پێشنیارکراوە هەریەکە لە شەقامەکانی کانی با، شەقامی سالم، شەقامی هەواری شار و ئەو شەقامانەی کە پان و گەورە و ستراتیژین، بەمەبەستی رێکخستنەوە و جوانترکردنی سیمای شار و لەسەر داوا و گلەیی و گازندەی هاوڵاتییان هەڵستاون بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرۆژەیە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا