تاڵیبان شارێكی دیكەی ئەفغانستانی كۆنتڕۆڵ كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

چەكدارانی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی شاری زرنجیان كرد كە دەكەوێت ناوەندی پارێزگای نیمروزی ئەفغانستانەوە.

هێزە ئەمنییەكانی نیمروز ئاشكرایانكرد، بەهۆی نەبوونی پشتیوانی حكومەت بۆیان، بزووتنەوەی تاڵیبان توانیویەتی دەست بەسەر ناوەندی پارێزگاكەیاندا بگرێت.

هاوكات چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان جێگری پێشووی وتەبێژی (ئەشرەف غەنی) سەرۆكی ئەفغانستان كە هاوكات بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندن و زانیاری سەر بە حكومەت بوو، كوشت.

لە ماوەی رابردودا تاڵیبان بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان زۆرینەی خاكی ئەفغانستانی كۆنتڕۆڵكردووە.

بەهۆی بەردەوامی پێشڕەوییەكانییەوە ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتووەكان و چەندین وڵاتی دیكەی ئەوروپی داوایان لە تاڵیبان كرد واز لە رەفتاری توندوتیژی بهێنێت و دەست بە گفتوگۆو دانوستان بكات، بەڵام تاڵیبان رەتیكردەوە دانوستان ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا