مووچەی مانگی ئادار دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمزوانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە3ی نیسان، محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاند، “ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەمزووانە لەگەڵ گەیشتنی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

لەکاتێکدا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق، ڕەزامەندنی دا بە ناردنی 352 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی2ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، هەروەها غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بەغداوە هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و تا ئەوکاتەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت و بۆ مانگی 3 ئەگەر هیچ گرفتێک لە لیستەکدا نەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا