پۆڵەتیك پرێس
بەپێی نوسراوێك كە واژۆی عەلی كەریم بەڕێوەبەری كارگێڕی لە كۆمپانیای قەیوانی لەسەرە تێیدا هاتووە، بڕیاریانداوە بە راگرتنی تەواوی كارەكانی شەقامی 100 مەتری، كە بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە .
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری راگرتنی ئەو پرۆژەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجنەكراوە.
لە نوسراوەكەی كۆمپانیای قەیواندا هاتووە، هەركات بڕیاردرا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكرێت ئەوا دەست بەكاركردن لە پرۆژەكەدا دەكەنەوە.