باغۆز؛ دەبێتە ناوەندی نوێی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس؛

سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە دامەزراندنی بنکەیەکی نوێی سەربازی لە شارۆچکەی باغۆزی سەر بە دێرەزوور.

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕووسیا ئاشکرایان کردووە، ئەمریکا سەرقاڵی دروستکردنی بکەیەکی نوێی هێزەکانییەتی لە باغۆز، کە ناوچەکە بەزۆری لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە کە ئەمریکا بەردەوام پشتی پیبەستوون لە ناوچەکەدا.

 

ناوچەکە جیا لە گرنگی ستراتیژی بۆ هێزەکانی ئەمریکام هاوکات خاوەنی دوو لە گرنگترین بیرە نەوتییەکانە و ئەم بنکەیەش دەکەوێتە نزیک ئەم ناوچە ناوتییانە.

 

دانانی ناوەندێکی سەربازی لە ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە، بە ڕای چاودێران، جیا لە هاوسەنگکردنی هێز بەرامبەر ڕووسیا، پشتگیری زیاتری ئەو وڵاتە نیشان دەدات لە سوریا بە تایبەت لە باکووری ڕۆژهەڵات دا کە پارێزگای حەسەکە ناوەندی هەرە دیاری بوونی سەربازانی ئەمریکایە لە سوریادا و ئەم بنکەیە دەبێتە بنکەی چوارەم لەو شارە و نۆیەم بنکەی باکووری سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا