ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی %20 زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی کردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی %20 لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ.

لەوبارەیەوە، عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی دەرکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی %20.

جەختی لەوەش کردەوە، رێکخراوی وزەی ئەتۆمی چەند سەعات لەمەوبەر دەستی کردووە بە رێوشوێنە سەرەتاییەکان و لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا یەکەمین رێژەی گازی UF6 بەردەست دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئاژانسی نێودەوڵەتی ئاگاداری کردینەوە لەوەی دەست بکەین بە زیادکردنی پیتاندن.

رەبیعی وتیشی: حکومەت پێیوایە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی ئێران نییە، بەڵام پابەندە بە جێبەجێ کردنیەوە وەک یاسایەکی پەرلەمانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەرچوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018، ئێران لەلایەن ئەمریکاوە سزای توندی ئەتۆمی بەسەردا سەپێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا