فاوچی وادەی چاوەڕوانکراوی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەوکردن لە ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم یاخود سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دڵنیا دەبینەوە لەوەی کام ڤاکسینە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراو و کارایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنتۆنی فاوچی بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاند، هەتا سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم دڵنیا دەبینەوە لەوەی کام ڤاکسینەی کۆرۆنا پارێزراو و کارایە لەگەڵ ئەوەشدا دابەشکردنی ڤاکسینەکە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان بەسەر دانیشتوواندا هەتا ساڵی ٢٠٢١ روونادات.

فاوچی باسی لەوەش کرد، کاتێک قسە لەسەر کوتانی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان دەکەیت پێویستە دڵنیابووبیتەوە لە رادەی کارایی ڤاکسینەکە ئەوەش هەتا چارەکی دووەم و رەنگە سێیەمیش روونەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو، ئەنتۆنی فاوچی بە تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاند، ئەگەر ئەمریکییەکان دەمامک بەکارنەهێنن ئەوا پێویستە پابەندبکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا