نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە5ی ئادار، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ ڕووی لە دابەزین کرد.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 41 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە نرخی نەوت ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک پڵەس لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەبڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا درێژکردەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا