ئێران: بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد دژی بارەگای چەکدارە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، محەمەد حسێن باقر داوای لە بەرپرسانی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەکدارانە بکەن و وتوشیەتی: لە ئۆپەراسیۆنە چەکدارییەکانمان دژی چەدارانی کورد لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بارەگای چەند پارێتیکی کوردانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە کرانەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا