وتەبێژی حكومەت لە بارەی 200 ملیارەكەی عێراقەوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبن و هەوڵیش دەدەن بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەكە بەردەوامبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاند، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا پێكهێنراوە و ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات.

لەبارەی ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا، جوتیار عادل، وتی: هەوڵدەدەین بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەكە بەردەوامبێت و لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبین.

وتەبێژی حكومەت، راشیگەیاند، نووسراوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی ئەنجوومەنی راژە كراو و ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرن و كاری لەسەركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا