دەقی نووسراوی راگرتنی نەوتی هەرێم بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەبەرژەوەندی حكومەتی عێراق دژی توركیا، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە راگیرا و بەرپرسێكی عێراقیش لە بەندەرەكە ئەوەی خستەڕوو، لە كاتژمێر 12:35 خولەكەوە بڕیارەكەیان خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی نوسینگەی باركردنی نەوتی عێراقی لە بەندەری جەیهان-توركیا كە واژۆی عەلی باقی ساقی بەڕێوەبەری نوسینگەی باركردنی نەوتی عێراقی لەسەرە و ئاڕاستەی بەرپرسانی بەشی جوڵەو هەناردەكردنی نەوت كراوە تێیدا هاتوە، لە ئەمڕۆ 25ی (ئازار)ی 2023 لە كاتژمێر 12:35 خولەكەوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە لایەن توركیاوە لە وێستەگەكانی (PS3) راگیراوە.

بەرپرسێكی نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، عێراق ئەمڕۆ شەممە 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەناردەی نەوتی خاوی لە كێڵگە نیمچە سەربەخۆكانی كوردستان و باكوری كەركوك ڕاگرت، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا دۆسیەیەكی لە دادگای نێودەوڵەتی فەرەنسا لە دژی توركیا بردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا