سێ‌ كەس بەتۆمەتی كوشتن و سوتاندنی ژنێك دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سێ‌ كەسیان بە تۆمەتی كوشتن و سوتاندنی ژنێك لە گوندی عەزیز ئاوا دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای ئەوەی لەڕۆژی 10-6-2021 ئاگادار كرانەوە بەبونی تەرمێكی سوتێنراو لەنزیك گوندی عەزیزاوا، پاش ئەوەی هێزەكانمان چونە شوێنی ڕوداوەكە، بەفەرمانی دادوەر دەستبەجێ دەستكرا بەلێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانرا چەند سەرەداوێك بدۆزرێتەوە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوە لاشە سوتێنراوەكە ناسرایەوە كەژنێكە بەناوی(ب ع ح) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٩٠ ).

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لە ڕۆژی 15 و 16 ی 6ی 2021 تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیركران بەناوەكانی ( پ ع ح) لەدایك بوی ساڵی1985سلێمانی، (م ع ح) لەدایك بوی ساڵی1988،(ب ج ج) لەدیك بوی ساڵی1996.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، تۆمەتباران دانیاننا بەوەدا كە لە ڕۆژی 10-6-2021 تۆمەتباری سەرەكی تاوانەكە لەسەر كێشەیەكی كومەڵایەتی هەستاوە بەبردنی تاوانلێكراو بە ئۆتومبێل و بردنی بۆ دەرەوەی شار، لە كاتی سەرخستنی لە ناو ئۆتومبێلەكەدا ژنەكە بەرەنگاری بۆتەوە و لەلایەن تاوانبارەكەوە بەسێ فیشەك كوژراوە، دواتر بردویەتی لە چۆڵەوانییەكی نزیك گوندی عەزیزاوا سوتاندویەتی، لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا دوو تۆمەتبارەكەی تر بەتۆمەتی پێدانی چەك و هاوكاریكردن لە ئەنجامدانی تاوانەكەدا ، بەپێی ماددەی (406 ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا