ئاسایشی سلێمانی باندێكی ئۆتۆمبیل دزین دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكات و ئەندامەكانیان دەستگیردەكەن كە لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكیان فریوداوە و كاری تاوانكارییان ئەنجام داوە .

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتی حەیدەر جەلال، بەڕەگەز عەرەب ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری ( تۆیۆتا هایلۆكس 2022 ) لە ناو شاری سلێمانی دزراوە، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەكانمان دەستیانكرد بەلێكۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچون زانیاری بەدەست هات لەسەر ئەم ڕووداوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی چەند سەعاتێكدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیركران كە پێكهاتبوون لە هەر سێ‌ تۆمەتبار ( ع , ع ، م )، ( ه ، ح ، ح )، ( پ ، ك ، ح ) بە ڕەگەز كورد تەمەنیان لە نێوان (30_35) ساڵدایە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی لێكۆڵینەوەكان كاری ئەم باندە فریودانی ئەو كەسانەبووە كە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری كەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەكاتی ( ترایی ) تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێی دەدزن.

بۆ هەموو لایەكی ڕوندەكەینەوە سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە و پاش تەواوبونی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا