پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو داعشی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە بەرواری 23_1_2022 لە ناو شاری سلێمانی توانیان دوو كەس دەستگیربكەن كە سەر بە داعش بوون .
مانگی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بە تۆمەتی ئەندامێتی و پەیوەندی لەگەڵ داعش ژمارەیەكی گەنجی لە سنوری هەڵەبجە و سیروان و خورماڵ دەستگیر كرد كە تائێستا بەشێكیان ئازاد نەكراون.
دەستگیركردنی ئەم دوو داعشە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو داعشە زیندانیكراوەكانی گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە، گرتووخانەكەیان شكاند، ئەگەر چی بەشی زۆری هەڵهاتووەكان لە لایەن هەسەدەوە دەستگیركرانەوە بەڵام بەشێكیان هەڵهاتوون و گومان دەكرێت بەرەو عێراق هەڵهاتبن.