بەرپرسێکی باڵای داعش لە عێراق کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، والی ئەنبار لەناو ڕێکخراوی چەکداری داعش کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، “ئەبو ملوکە، والی ئەنبار لەناو داعش لە هێرشێکی ئاسمانی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق کوژرا”.

وتیشی، “والی ئەنبار کە ناسراوە بە ئەبو ملوکە، ناوی ڕاستەقینەی موسەنا کامل خوزێر مەرعاوییە و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەنێوان ئەنبار و نەینەوا بەدوایەوەن”.

لایخۆیەوە شارەزایەکی ئەمنی نزیک لە دەزگای هەواڵگری عێراق بەناوی فازڵ ئەبو رەغیف وتی، “کوشتنی بەرپرسێکی وا باڵا لەناو داعش، دەبێتەهۆی شێواندنی پلانە چەکدارییەکانیان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا