پرۆژە یاسایەك 40 هەزار كەس لە هێزەكانی ناوخۆ خانەنشین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی پڕۆژە یاسایەك كە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە هەوڵی ئامادەكردنیدایە، 40 هەزار كەس لەكارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ خانەنشین دەكرێن.

ناسر ئەحمەد ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، چاكسازی لە هێزەكانی ناخۆ بەگرنگ دەزانن و گفتوگۆشی لەبارەكراوە، بەڵام لەئێستادا چاكسازییەكان راگیراون و چاوەڕێی پڕۆژەیاسایەك دەكەن كە وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیكردووە دوای تەواوبونی پشووی زستانە دەگاتە پەرلەمان.

وتیشی، “پرۆژە یاساكە گرنگەو دوای پەسەندكردنی 40 هەزار كەس لەهێزەكانی ناوخۆ خانەنشین دەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ ئەگەر 30 ساڵ خزمەتیان هەبێت ئەوا بە رێژەی 80%ی كۆی موچەكانيان خانەنشین دەبن.

ناسر ئەحمەد باسی لەوەکرد، دواتر بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی كە بڕیارە ئامادە بكرێت ئەوكاتە كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ بە 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت بە رێژەی 60% ی كۆی موچەكانيان و بەپێی خزمەتیان خانەنشین دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا