قوباد تاڵەبانی: زیندان شوێنی تاوانبارە نەک راگەیاندکار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “زیندان شوێنی راگەیاندکار نییە، بەڵکو شوێنی تاوانبارە”.

ئەم لێدوانەی قوباد تاڵەبانی لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بوو لە پارێزگای دهۆک، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلول، ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەوان سزای ساڵێکی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی زیندانیکردنی راگەیاندکارانەوە وتی: ئێمە دژی ئەوەین راگەیاندکار حکوم بدرێت، زیندان شوێنی راگەیاندکار نییە، زیندان شوێنی تاوانبارە، ئەمە خراپ بەکارهێنانی یاسایە و بەش بە حاڵی خۆم بە هەموو پێگە حکومی و حزبی و کەسییەکانم دژی دەوەستم و دژیشی وەستاوم.

باسی لەوەشکرد، “راگەیاندکارێک کە رای خۆی دەردەبڕێت، کە دەیەوێت گلەییەک بکات یان رەخنەیەک بگرێت، بەهیچ شێوەیەک هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی زیندانی بکرێت”.

وتیشی: ئێمە ئەگەر بەهێزبین، لایەنە ئازادیخوازەکان بەهێز بن، دەتوانن رێگری لەم جۆرە غەدرانە بکەن کە دژی ئازادی دەکرێت لەم دەڤەرە و لە شوێنەکانی تری کوردستانیش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا