نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 80 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێشتا ڕێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزدایە، جگە لەوەش چەند وڵاتێکی زلهێزی جیهان لەنێویاندا چین و ژاپۆن چالاکی کارگەکانیان کەمبووەتەوە و ئەمەش خواستی لەسەر سوتەمەنی کەمکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا