کوردێک دەبێتە سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی کۆمسیاران لە دەستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر عومەر ئەحمەد محەمدی کردە سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدراوە بە هەڵبژاردنی دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد وەک سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەدوای ئەوەی دادوەر سەید جەلیل عەدنان خەلەف دەستی لە کار کێشایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە دادوەر فەیاز یاسین حسێن بکرێتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 19ی نیسانی ڕابردوو دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا