پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وه‌زاره‌تی كاره‌با، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی %8ی کارەبا، بە بڕی 140 ملیۆن دینار، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبەجێ دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژه‌كان نوێکردنەوە و دانانی چەندین کەرەستە و ئامرازی گەیاندنی کارەبا لە گەڕەکە جیاجیاکانی سلێمانی دەگرێتەوە کە بارگرانیی کارەبای نیشتمانی کەمدەکەنەوە و خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن.
لەبارەی پڕۆژەکانیشەوە ئاشکرایکرد، بریتین له دانانی محاویلە بۆ فیدەرەکان له چەند شوێنێکی هه‌واری شار و گه‌یاندنی كاره‌با و ستوونی کارەبا له ناوچەکانی تووه‌سپی و به‌كره‌جۆ.