لەساڵی 2024دا ئەمریکا بەبڕی پێویست دۆلار بۆ عێراق دابین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە16ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق و شاندێکی بانکی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوبەی کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی، لەساڵی 2024دا ئەمریکا دۆلار بەبڕی پێویست دۆلار بۆ عێراق دابین بکات.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریى كردووه ‌و کۆبوونەوەکەش کۆمەڵێک ڕێککەوتنی پەیوەست بەپاڵپشتیکردنی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە بەئامانجی دروستکردنی پردێک لەگەڵ بانکەکان وەک ھەنگاوی دوای پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی لەساڵی داھاتودا”.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵێک لێکتێگەیشتن بەئامانجی بونیادنانی تواناکانی بانکە عێراقییەکان ‌و بەرزکردنەوەی پابەندبوقنیان بەستانداردە نێودەوڵەتییەکان باسکراون، ھەروەھا ڕێککەوتن‌ و ڕەزامەندی کراوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ناردنی پارەی کاش بۆ ساڵی 2024.

بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق لە ئەنجامی ئەم پاڵپشتییەی ئەمریکا کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دۆلار بۆ ساڵی ئایندە لە عێراقدا بە هیچ شێوەیەک لە کۆنترۆڵ دەرناچێت و بە پێچەوانەوە بەهاکەی بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا