وادەی خۆكاندید كردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران كۆتایی هات

پۆڵتیك پرێس

ئەمڕۆ دواین وادەی پێشكەش كردنی ناوی كاندیدان بوو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران و بەگوێرەی دواین ئاماریش تائێستاش چوارسەركردە خۆیان بۆ ئەو پۆستە پاڵاوتووە.

بڕیارە لە 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15ی ئایار، دواین وادەی پێشكەشكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران بوو، ڕۆژی خۆتۆماركردنەكەش چوار سەركردەی دیاری ئێران ناوی خۆیان تۆماركردووە و كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستەكە دەكەن.

بەپێی زانیاری میدیا ئێرانییەكان هەریەك لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، موحسین هاشمی نوێنەری ڕەوتی هاشمییەكان لە ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ساڵی 2005ی ئێران لەگەڵ ئیسحاق جیهانگیر سەركردەی دیاری ئێران خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران پاڵاوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا