“قەدەغەی گەشتیاران زیانی گەورە بەكەرتی ئابوری هەرێم دەگەیەنێت”

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بڕیاریدا، رێگەنەدرێت گەشتیاران لەشارەكانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق سەردانی پارێزگاكانی هەرێم بكەن، بۆ ئەو بڕیارەش هیچ راوێژێك بەدەستەی گەشت و گوزاری هەرێم نەكراوە.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بریاری قەدەغەكردنی هاتنی گەشتیاران بۆهەرێمی كوردستان زیانی گەورە بەكەرتی گەشتیاریی و ئابوریی هەرێم دەگەیەنێت، جوڵەی گەشتیاری بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.

نادر ڕۆستی وتیشی: “دەكرا لەبری قەدەغەی هاتنی گەشتیاران بۆهەرێمی كوردستان رێكارە تەندروستییەكان و جۆری خۆپارێزی لەسەر هاوڵاتیان توندتر بكرایەتەوە، چونكە ئەو بڕیارە زیانی گەورە بە هەرێم و ئابوری هاوڵاتیان دەگەیەنێت”.

وتەبێژی گشتی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشكرد، بۆبڕیاری رێگریكردن لەهاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەت پارێزگای هەولێر، هیچ پرسێكیان پێنەكراوە ئەوەش نیگەرانی لای دەستەی گەشتوگوزار دروست كردووە، چونكە بڕیارەكە بەزیانی گەورەی كەرتی ئابوری هەرێم ده‌شكێته‌وه‌.

پێشتر سەلام ئیبراهیم، لێپرسراوی بازگەكانی هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە شەوی هەینییەوە هاتنی پاسی گەشتیاران لە شارەكانی عێراقەوە بۆ هەولێر قەدەغە كراوە و ئامانجیش لەبڕیارەكە بۆ خۆپارێزییە لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا