بڕیاری نوێ لە بارەی بەردەوامی خوێندنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم كۆبێتەوەو بڕیاری نوێ لە بارەی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارە سبەی چوارشەممە 10ی ئادار لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی كۆرۆنا بەتایبەت لەناو خوێندنگەكان كۆبێتەوە و بە پشتبەستن بەو داتایانەی لەوەزارەتی تەندروستی ئامادەدەكرێن چەند بڕیارێك دەردەكرێن.

وتیشی، “ئێمە ناتوانین راپۆرت بە لیژنەكە بدەین، چونكە داتاو زانیاری سەرجەم خوێندنگەكانمان لانییە، بەڵكو وەزارەتی تەندروستی راپۆرتی خۆیان بە لیژنەكە دەدەن، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتانەش بڕیار دەردەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕیارێك بدرێت پەیوەست بە خوێندن ئەوان پابەند دەبن پێیەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەندین حاڵەتی كۆرۆنای گۆڕاو لەناو خوێندنگەكان تۆماركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا