پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێكی مەترسیدارمان دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، كەسێكیان دەستگیركردووە، كە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروستكردووە و دواتر هەڕەشەی لێكردوون.

رۆژی چوارشەممە 5_1_2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، تۆمەتبارێكی مەترسیداریان دەستگیركردوە و لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركراوە، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروستكردوە و دواتریش هەڕەشەی لێیان كردوە و بەكاریهێناون.

پۆلیسی سۆران داواشی لەهاوڵاتیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەت كردوە، هۆشیار و چاوكراوە‌بن، بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست پلاتفۆڕمە‌كانی تۆڕی كۆمەڵایەتی بە‌كاربهێنن، لە‌كاتی بونی هە‌ر كێشە‌یە‌كدا ئاگاداری پۆلیس بكە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانیان و پارستنیان لە‌ هە‌ر پلان و هە‌ڕە‌شە‌یە‌كی ئە‌دە‌بی و ئەخلاقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا