پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگــەیاندراوێـكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوك لەچالاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریان دەکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیشیان بڕی (1,650)یەک کیلۆ و شەش سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و (9) نۆ هەزار دۆلار کەپارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا .
جەختیکردەوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردن مناڵی نەوجەوانی پێگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.