بڕیاری لەسێدارەدان بۆ شەش لە تۆمەتبارانی دۆسیەی هاوکار جاف دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ شەش کەس لە تۆمەتبارانی کوشتنی عەقید هاوکار جاف دەرچوو.

لەوبارەیەوە محەمەد جاف، برای عەقید هاوکار جاف ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری دادگای کەتنی هەولێر، کەیسی عەقید هاوکار جاف حوکمی غیابی لەسێدارەدانی بۆ شەش کەس دەرکرد.

وتیشی، بڕیارە هەشتی ئەم مانگەش ئەوانەی دیکە سزابدرێن کە لە کەیسەکە تێوەگلاون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بریتین لە:

وەهاب مەجید باقی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی

کارزان محەممەد رەشید، بەرپرسی هەواڵگریی دژەتیرۆری سلێمانی

وریا خالید عەلی، ئەفسەر

لەشکر محەممەد حەسەن، ئەفسەر

عاسی رەشید حوسێن، ئەفسەر

لوئەی محەممەد رەزا، فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی لە گەرمیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا