هەپەگە وەزیری بەرگری توركیا بە درۆ دەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە وەڵامی قسەكانی وەزیری بەرگریی توركیا دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، خلوسی ئاكاری وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، لە زاپ 20 گەریلا‌ شەهید بوون، بەڵام قسەكانی هەمووی درۆن، پێویستە بزانرێت كە لە چالاكی ئەم دواییەی سەركەوتوی زاپدا، خوێن لە لوتی هیچ هاوڕێیەكمان نەهاتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت، “سوپای توركیا كە لە ناوچەی زاپ گورزی گەورەی لە ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێری و چالاكی هێزەكانمان بەركەوت، بۆ ئەوەی تێكشانەكەی بشارێتەوە و ڕایگشتی فریوبدات، هەموو ڕۆژێك هەواڵی درۆ و بێبنەما بڵاودەكاتەوە.

ئەوەشهاتووە، لەم دواییانەدا خلوسی ئاكاری وەزیری بەرگری توركیا وتی: لە زاپ 20 گەریلا‌ شەهید بوون، بەم شێوەیە وایكرد كە لایەنگرە شۆڤێنیەكانیان چەپڵەی بۆ لێبدەن، بەڵام قسەكانی هەمووی درۆن، پێویستە بزانرێت كە لە چالاكی ئەم دواییەی سەركەوتوی زاپدا، خوێن لە لوتی هیچ هاوڕێیەكمان نەهاتووە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە: توركیا هەم بۆ دروستكردنی كانی كانزای نوێ، هەم بە ناوی ڕاوكردنەوە سیخوڕەكانی بۆ هەرێمی جوودیی بۆتان دەنێرێت، لەگەڵ ئەوەی بە بەشداری هەزاران هێزی چەكدار سەدان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانیەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت، ئێستاش جارێكی دیكە رێبازی شەڕی قێزەون بەكاردەهێنێت و بەمشێوەیە دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی رێگری لە تاڵانكردنی هەرێمی جودی بگرین و لەدژی نۆكەرە سیخوڕەكانی ڕێوشوێنی پێویست وەربگرین، بانگەوازی لە گەلی وڵاتپارێزمان دەكەین كە لە شوێنە سەربازیەكانی گەریلا لە هەرێمی جوودی نزیك نەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا