شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو ماڵی سەدر بەڕێکەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-12-2021، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەڕێکەوتن بۆ پارێزگای نەجەف بۆ بینینی موقتەدا سەدر.

سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری بەرە پارێزگای نەجەف بەڕێکەوتن بۆ بینینی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەدوای بانگهێشتکردنی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هەردوولا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆ دەکەن، کە یەکێکیان مافی دەستورییە لە داهاتودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا